گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دژی ئەنجانەكانی هەڵبژاردن

بەغدا: ئامادەكاریی دەكرێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندانی هەینی

2021.11.26 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا: ئامادەكاریی دەكرێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندانی هەینی

ناس كورد_

چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبەغدا ئاشكرایان كرد هێزە ئەمنییەكان ئامادەكاریی دەكەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری پەرەسەندنی زیاتری خۆپیشاندانی لایەنە ناڕازییەكانی شیعە لە حەوتەم هەفتەی پاش دەركەوتنی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن و ڕاگەیاندنی هاوتایی ئەنجامە ئەلەكترۆنی و دەستییەكان پاش ژماردنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردوون (26ی تشرینی دووەمی 2021) پاش ئەوەی دوێنێ كۆمسیۆن كۆتاییهاتنی پێداچوونەوەی تانەكانی ڕاگەیاند و جەختی كردەوە ئەنجامەكان سەرجەمیان وەك یەكن، لایەنە ناڕازییەكانی شیعە جموجوڵەكانیان زیاتر كردووە بۆ گەورەكردنی مانگرتن و خۆپیشاندانی بەردەم ناوچەی سەوز، لەم میانەیەشدا وێنەی زۆری جنین بلاسخارتی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانیان بردووە بۆ سووتاندن و بێ ڕێزی پێكردن بەو پێیەی پێیان وایە لە پشت كۆمسیۆنەوە وەستاوە.

 

هەر بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە هێزی زیاتر ڕەوانەی بەغدا كراوە، ئەگەری ئەوەش هەیە ئەو مانگرتن و ناڕەزاییانە كە زۆربەیان چەكداری گروپەكانن و وەك ئەرك لەوێن، تا پێكهێنانی حكومەت لەو ناوچەیە بمێننەوە وەك كارتێكی گوشار.

 

بەپێی بەیاننامەیەکى کۆمسیۆن کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوێنێ پێنج شەممە جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەدوایین وێستگەى نەینەوا ئەنجام دراوە، لەسەر بڕیارى دەستەى دادوەرى.  

  

 رونیشیکردووەتەوە، ئەنجامەکە هاوتاى ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان بووە بەرێژەى 100%، ئەنجامەکان دەخرێنە بەردەستى ئەنجومەنى کۆمسیاران و دواتر رەوانەى دەستەى دادوەرى دەکرێت.