ناس کورد-
لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی له خورماتوو لەبارەی دەنگۆی لەدەستدانی کورسییەکی هاوپەیمانیی کوردستان لە سەڵاحەدین ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کەریم شکور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتی له خورماتوو (پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "ھەندێک ھەواڵی چەواشەکارانە لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ھاوپەیمانیی کوردستان کورسی پارێزگای سەڵاحەدینی لەدەستداوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " خەڵکی خۆمان دڵنیادەکەینەوە کە سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە ناراستن و دوورن لەراستییەوە، دەنگی ئێمە بە ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەست ھاوتابووە و ھیچ کێشەکی نییە."
ناوبراو کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیشە جەختیکردووەتەوە، " دووبارە دڵنیابن کە ھاوپەیمانیی کوردستان خاوەنی کورسی سێیەمی بازنەی دووی پارێزگای سەڵاحەدینە."