ناس کورد-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەئەنجامى تۆمارکردنى سکاڵا هەزار و 521 خوێندکارى دیکە لە زانکۆکان وەرگیران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێدنی باڵای هەرێم (پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "وەرگرتنى هەزار و 521 خوێندکارى تر لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەپێى ئەنجامى سکاڵاکانیان رادەگەیەنین کە پێشتر ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتبووەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەروەها سەرەڕای ئەمەش ژمارەیەک خوێدکارى دیکەش کە داواى شوێن گۆڕین و دابزینیان کردبوو بەپێى داواکارییەکانیان شوێن گۆڕین و دابەزینیان بۆ کراوە."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاگادارى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات پێویستە هەفتەى داهاتوو پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکان بکەن بۆ خۆتۆمارکردن و مامەڵەکانیان بۆ دەستکردن بە پرۆسەى خوێندن.