ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری ڕانیە ئۆتۆمبێلی عەقید موراد کانی کوردەیی فەرماندەی سەربازیی یەکێتی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی "ناس کورد" ناوبراو گیانی لەدەستنەداوە و برینەکەی سەختە، لە هەمانکاتدا سێ پاسەوانیشی برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021، لەشاری ڕانیە، عەقید موراد کانی کوردەیی، فەرماندەی سەربازیی یەکێتی درا بە دەستڕێژی گولـلە و بە سەختی بریندار کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە "ناس کورد"ی وت، ئەو زانیارییەی کە بڵاوبووەتەوە گوایە ناوبراو گیانی لەدەستداوە ڕاست نییە، بەڵام برینەکەی سەختە و چارەنوسی نادیارە.
وتیشی، لەکاتی هەوڵی کوشتنەکەدا، موراد کانی کوردەیی لەگەڵ سێ پاسەوانیدا لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بووە و ئەوانیش برینداربوون.
رائید موراد کانی کوردەیی یەکێکە لەو فەرماندە سەربازییانەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە لاهور شێخ جەنگییەوە نزیکە.