ناس کورد-
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران لە سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێم و هێزە ئەمنییەکان دەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (پێنجشەممە 25ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی دژی خوێندکاران لە سلێمانی، نوێترین پەلاماری هێزە ئەمنییەکانە دژی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەلەبەرچاوگرتنی ئەو سەرکوتکارییە بەرنامە بۆداڕێژراوەی کە پیادەی دەکەن ئەوەی ڕوودەدات شۆکهێنەر نییە."
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە حکومەتی هەرێم و فیدڕالیش کردووە، ھێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵ و سەربەخۆ بکەن و پابەندییان بە پاراستنی ئازادییەکان، بۆ روون بکاتەوە.