ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هاووڵاتیانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین لە گۆڕانی کاتی دەوام تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاگادار دەکاتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ ماوەیەک تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١٢/٢) کاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارەیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی