گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی کوردستان پێشنیازی هەمواری یاسای پارێزگاکانی پەسەند کرد

2019.07.08 - 12:29
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی کوردستان پێشنیازی هەمواری یاسای پارێزگاکانی پەسەند کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، بە دەنگی 80 پەرلەمانتار پێشنیازی هەمواری یاسای پارێزگاکانی هەرێم پەسەند کرا کە لە لایەن فراکسیۆنی پارتیەوە خرابووە ڕوو. . پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، 8ی تەمموزی 2019، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری 100 پەرلەمانتار بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەمواری پارێزگاکانی هەرێم بەڕێوەچوو. . لە کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی لەسەر پڕۆژە پێشنیازەکە خوێندرایەوە و دواتر خرایە دەنگدانەوە، بەدەنگی 80 پەرلەمانتار پڕۆژەکە پەسەندکرا و 20 پەرلەمانتاریش دژی وەستانەوە. . هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی فراکسیۆنەکانی گۆڕان، پارتی، یەکێتی دەنگیان بە پڕۆژە پێشنیازەکەدا و فراکسیۆنەکانی، کۆمەڵ، یەکگرتوو و نەوەی نوێ دژی بوون. . بەپێی پڕۆژە یاساکە ماوەی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی لە هەرێم تا کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان درێژدەبێتەوە و ڕیگە دەدات کاندیدێک لە دەرەوەی ئەنجومەنەکان خۆی بۆ پۆستی پارێزگار کاندید بکات. . دوای کۆبوونەوەکەی پەرلەمان هەریەکە لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کۆمەڵی ئیسلامی لە دوو کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆیان لە تێپەڕاندنی پڕۆژەکە ڕاگەیاند. .