ناس کورد-
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان کۆتایی هاتووە و هاوتاى ئەنجامى ئەلیکترۆنى بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی بەیاننامەیەکى کۆمسیۆن کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەدوایین وێستگەى نەینەوا ئەنجام دراوە، لەسەر بڕیارى دەستەى دادوەرى.
رونیشیکردووەتەوە، ئەنجامەکە هاوتاى ئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان بووە بەرێژەى 100%، ئەنجامەکان دەخرێنە بەردەستى ئەنجومەنى کۆمسیاران و دواتر رەوانەى دەستەى دادوەرى دەکرێت.