ناس کورد-
مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، رووداوەکانى هەرێم بەتایبەتى سلێمانى پێویستیان بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "ڕووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت شاری سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵویستی بەرپرسانە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی. خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافێکی دەستوریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدێژیی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە".