ناس کورد-
زانکۆى گەرمیان بڕیاریدا بۆ ماوەى رۆژێک دەوام رابگرێت، بەهۆى خۆپیشاندنى خوێندکارانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى زانکۆکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە "بەمەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکاران و ستافی زانکۆمان و بەدوورگرتنیان لە هەر گرژی و پێکدادانێک ، ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان بڕیاریدا : دەوامی سبەینێ رابگرێت واتا رۆژی ( پێنجشەممە) بەرواری (٢٥-١١-٢٠٢١) لە زانکۆی گەرمیان دەوام نابێت".
پێشتر هەریەک لە زانکۆکانى سلێمانى و راپەڕین و کۆیە بڕیاریاندا دەوام رابگرن.