ناس کورد-
زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕیاریدا تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەى هەفتەیەک دوابخات، لەگەڵ بەردەوامى خۆپیشاندانى خوێندکاراندا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى زانکۆکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،لەسەرداوای خوێندکاران و پاش گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕیاردرا بەدواخستنی تاقیکردنەوەکان لەو کۆلێژو پەیمانگایانەی کە تاقیکردنەوەیان هەیە.
بەپێی بڕیارەکەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تاقیکردنەوەکان بۆ ماوەی یەک هەفتە دوادەخرێن و خوێندکاران لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 2021/12/5 دەست بەتاقیکردنەوەکانیان دەکەن.