گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزیری دارایی عێراق باس لە دووبارە گۆڕینی نرخی دینار دەکات

2021.11.24 - 16:05
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی عێراق باس لە دووبارە گۆڕینی نرخی دینار دەکات

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، گۆڕینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ڕێگریکرد لە دورخستنەوەى هەزاران فەرمانبەر و دەڵێت، "دووبارە دەستکاریکردنەوەى نرخی دینار کاریگەریی پێچەوانەی دەبێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی عەلاوی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (24ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری گۆڕینی نرخی دیناری بەرامبەر دۆلاریان کردووە."

 

دەشڵێت، "گۆڕینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هاوکاری پارێزگاریکردنی یەدەکی بانکی ناوەندی کردووە و هەلی کاری لەناو بازاڕ زیاتر کردووە."

 

جەختی کردووەتەوە کە "دووبارە دەستکاریکردنەوەى نرخی دینار کاریگەریی پێچەوانەی دەبێت."

 

عەلی عەلاوی دەشڵێت، "بودجەی ساڵی 2022 چانسی زیادکردنی بودجەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی تێدایە."

 

ڕوونیشیکردووەتەوە کە "کاریگەریی گۆڕانکاری نرخی دیناری بەرامبەر دۆلار لە دەرکەوتندایە."