ناس کورد-
میدیای فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "لەسەر فەرمانی بەڕێز مەسرور بارزانی ، بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخان کرا ، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەت."
بڕیارەکە دوای چوار ڕۆژ هات لە خۆپیشاندان و فشاری مەدەنی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، لە سلێمانی خۆپیشاندانەکان گرژی تێکەوت و چەند خوێندکارێکیش بریندار بوون.