ناس کورد-
پۆلیسى کۆیە رایگەیاند، لە ناحیەی تەق تەق گەنجێك لە لایەن براكەیەوە بە دوو فیشەک كوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمید عەلی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە میدیاکانى یەکێتى راگەیاندووە، گەنجەکە ناوى كەیوان شێروان دانیشتوی ناحییەی تەق تەقە و بەهۆی كێشەی خێزانییەوە لە لایەن براكەیەوە بە دوو گولـلە كوژراوە.
وتیشی هێزەكانیان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كەیسەكە كردووەتەوە و بكوژ دەستگیركراوە، تەرمەکەش رەوانەى پزیشکى دادى کۆیە کراوە.