ناس کورد-
یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكارانن و داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتیی لە ڕاگەیەنراوێکدا (23ی تشرینی دووەمی 2021) "داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە داواكارییەكانیان رەوایەو خۆپیشاندەرانیش رێگە بەهیچ لایەنێكی نابەرپرس نەدەن خۆپیشپاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت."
دەشڵێت، "یەكێتیی پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكاران دەكات و داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات داواكاریییەكانیان لەبەرچاو بگرێت و دەرماڵەی خوێندكاران خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات."
وتەبێژی یەكێتی ڕاشیگەیاند، "داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە داواكارییەكانیان رەوایە، داواش لەخۆپیشاندەران دەكەین بەشێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن و دوور بكەونەوە لەهەموو كارێكی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوەو رێگەش بە هیچ لایەنێك نابەرپرس نەدەن خۆپيشاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت."