ناس کورد-
ژمارەیەک لە چالاکوان و خۆپیشاندەرانى بەغدا بانگەواز بۆ ئەنجامدانى گردبوونەوە دەکەن لە گۆڕەپانى تەحریرى بەغدا وەک پشتیوانى بۆ خۆپیشاندانى خوێندکاران لەسلێمانى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوان و خۆپیشاندەر بانگەوازیان کردووە بۆ گردبونەوەیەک لە گۆڕەپانى تەحریر لەکاتژمێر پێنجى ئێوارەى ئەمڕۆ سێ شەممە.
بۆ ڕۆژی سێیەم لەسەریەک خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە بەردەوامە و خۆێندکاران لە زانکۆی سلێمانییەوە بەرەو بەردەرکی سەرای سلێمانی بەڕێکەوتن، بەڵام لە نزیک شەقامی سەهۆڵەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێ کرا، دواتر لە بەردەم مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو.
خوێندکاران قسەیان بۆ پەیامنێری ناس کورد کرد دەڵێن، ئەمڕۆ ئەوان شەقام ناگرن و بەشێوەیەکی هێمنانە داوای مافی خۆیان دەکەن و هیوادارن حکومەت بە دەم داواکەیانەوە بچێت.
ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی خوێندکاران بۆ داواکردنی دەرماڵەکانیان دەستیپێکردووە و دوێنێ دووشەممە خۆپیشاندانەکە گرژی لێکەوتەوە و چەند خوێندکارێک برینداربوون.
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (1018) لە بەرواری 11/2/2014 و بەهۆی قەیرانی داراییەوە خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.
دەشڵێت، پێش 2014 و دوای پهسهندكردنی بودجه له پهرلهمانهوه تخصيصات بۆ دەرماڵەی خوێندكاران دانراوه و ههر لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوه خهرجكراوه و به هیچ جۆرێك نههاتۆتهوه بۆ وهزارهتی دارایی و پهیوهندی به داراییهوه نییه.