ناس کورد-
حکومەتی هەرێمی کوردستان زه‌وی به‌سه‌ر میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا به ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ 11 هه‌زار 141 هاووڵاتی له میراتگرانی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له سنووری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان".
دەشڵێت، "ئەوەش دوای وردبینیی ته‌واوی ناوه‌كان و دڵنیابوون له بوونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا كه ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆره‌وه ده‌بێت كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاروبای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیا ده‌بێت."
باسی لەوەشکردووە کە "وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش هه‌ڵده‌ستێت به وردبینیكردنی لیستی ناوه‌كانی مامه‌ڵه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان (كه‌لار و كفری) له‌گه‌ڵ دابینكردنی زه‌وی پێویست."