ناس کورد-
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی دەرماڵەی خوێندکاران هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، هەردوو وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا بەرپرسیارن بەرامبەر ئەو دۆخە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "دژی هەموو توندوتیژییەکین کە لە گردبوونەوەکاندا بکرێت بەرامبەر خوێندکاران و بەداخەوەین بۆ ئەوەی دوێنێ ڕوویدا."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوێنێ یاداشتێکمان پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە بۆ ڕێکخستنی دانیشتنێکی تایبەت بە دەرماڵەی خویندکاران بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکە."
باسی لەوەشکرد، "داوامان کردووە لە لیژنەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و ناوخۆ کە لێکۆڵینەوە بکەن و هۆکاری توندوتیژییەکان دیار بکەن و هەرکەسێک هۆکار بێت بدرێتە دادگا."
ئەوەشی خستەڕوو، "هەردوو وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا بەرپرسیارن بەرامبەر ئەو دۆخە و ئەو پرسە پەیوەندی بەو دوو وەزارەتەوە هەیە، لەساڵی 2019وە لیژنەی پەروەردە لەسەر هێڵە لەسەر ئەو دوو وەزارەتە بۆ ئەو مەبەستە."
زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی بەشێوەیەکی جیاواز دەستی پێ کردەوە