ناس کورد-
لەسەر ئەو هێمایەی هاتوچۆ کە ئاڕاستەی هەولێر دیاری دەکات، بەڵام بە زمانی کوردی بەرەو شوێنێکە و بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزیش بەرەو ئاڕاستەیەکی دیکە، هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، ئەو هێمایە لە کەرکوک دانراوە و هەولێر نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، "چەند ڕۆژێکە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی هێمایەکی هاتوچۆ بلاوکراوەتەوە کە ئاماژە بۆ ئاراستە بەرەو هەولێر دەکات و وانیشاندراوە کەئەمە هەولێرە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە بۆهەمو لایەکی ڕووندەکەینەوە کە ئەو شوێنە هەولێر نیە و ئەو هێمایە لەشاری کەرکوک دانراوە بەئاراستەی هەولێر، بۆیە ئێمە لەهەڵەو شێوازی دانانی هێماکە بەرپرسیار نین."