ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی زانکۆی سلێمانیدا، "هه‌ندێك له ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه كه خوێندكار نین ده‌ستیانكرد به به‌رد هاویشتن به ئاڕاسته‌ی هێزی چالاكی مهدهنیو هێرشكردنه سه‌ریان بهچهقۆو بۆكس خه‌نجه‌ر کە ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی‌و ئاڵۆزیی دروست بوو".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا (22ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "ماوه‌ی دوو ڕۆژه خوێندكارانی زانكۆ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكردنی ده‌رماڵه، وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس بۆ پاراستنی گیانی خوێندكاره‌كانمان و هێمنیو ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كه به‌رده‌وام بووین له‌پارێزگاری لێ كردنیان."
دەشڵێت، "به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له‌ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌كه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه خوێندكار نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد هاویشتن به‌ئاراسته‌ی هێزی چالاكی مهدهنیو هێرشكردنه سه‌ریان بهچهقۆو بۆكس خه‌نجه‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی‌و ئاڵۆزیی دروست بوو چه‌ند ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك بریندار بوون به به‌ردو دار، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و باری ته‌ندروستیان جێگیره."
باسی لەوەشکردوە کە "وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس ده‌رگامان كراوه‌یه بۆ خوشك‌و برا خوێندكاره‌كانمان بۆ هه‌ر تێبینی‌و گلهییو گازهندهیهك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان."
"داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ده‌م داواكاریی‌و دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكارانه‌وه بچن، له‌هه‌مانكاتیشدا داوا لهخوشكو برا خوێنكارهكانمان ده‌كه‌ین كه گردبونه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كانیان به‌شێوازی هێمنانه‌و شارستانیانه ئه‌نجام بدهنو نه‌هێڵن خه‌ڵكانی گومان‌لێكراو چالاكییه شارستانییهكهیان لێ تێكبده‌ن."
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووهەمی 2021 لە زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، گردبوونەوەی نارەزایەتیان ئەنجامدا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا خۆپیشاندانەکەی خوێندکاران لە بەردەم زانکۆی سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە گرژی لێکەوتەوە و بەهۆی تەقەی گازی فرمێسک ڕێژی هێزە ئەمنییەکانەوە کچە خوێندکارێک بە سەختی برینداربوو.