ناس کورد-
ئەو کچە خوێندکارەی زانکۆی سلێمانی کە ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکاندا برینداربوو، لە نەخۆشخانەی شارە و تەندروستیی جێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021، د.ڕەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەو خوێندکارە کچەی لە نەخۆشخانەی شار بەسەرکردەوە، کە ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانی خوێندکاران بریندار بوو.
بەگوێرەی وێنەکان، کچە خوێندکارەکە تەندروستیی جێگیرە، بەڵام لە نەخۆشخانەی شار ماوەتەوە.
خۆپیشاندانەکەی خوێندکاران لە بەردەم زانکۆی سلێمانی بۆ داواکردنی دەرماڵە گرژی لێکەوتەوە و بەهۆی تەقەی گازی فرمێسک ڕێژی هێزە ئەمنییەکانەوە کچە خوێندکارێک بە سەختی برینداربوو.