کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی کوردستان، داوای لێپێچینەوە لەوکەسانە دەکات کە بەرپرسیاربوون لە هەڵەی تاقیکردنەوەکانی دوانزەی ئامادەیی. . ئەمڕۆ یهكشهمه 7ی تەمووزی 2019، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی بەدواداچوون بۆ کێشەو گرفتەکان سهبارهت به پرسیارو ئەنجامی تاقیکردنەوەکان کۆبویەوە. . لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاریدراوە ڕاپۆرتەکە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرزبکرێتەوە، لە ڕێگەی ئەوانیشەوە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە بکرێت بۆ لێپیچینەوە لەو کەسانەی کە بوونەتە ھۆکاری ئەو ھەڵانەی لە تاقیکردنەوەکان ڕوویانداوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکی لیژنە پەرلەمانییەکە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، نوسراوێک ئاراستەی زانكۆو پهیمانگهو قوتابخانه تایبهتهكان بکرێت بۆئەوەی قوتابیانى دهرچووی پۆلی دوانزهى ئامادهیى ساڵی یەکەم بهبڕه پارهیهكی كهمتر له زانكۆو پهیمانگاکان بخوێنن. . ھەروەھا داوا لەوەزارەتی خوێندنی باڵا بکرێت کە کرێی خوێندنی پاڕالێل لە زانکۆ حکومییەکان کەم بکاتەوە. . ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەک دراوە بەمەبەستی ئاگاداربوون لەشێوازی ئیشوکارەکانی ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆ و پەیمانگهکانی کوردستان. .