گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پارێزگاری سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانەکان و داوای خوێندکاران بێدەنگی شکاند

2021.11.22 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری سلێمانی لەسەر خۆپیشاندانەکان و داوای خوێندکاران بێدەنگی شکاند

ناس کورد- 

لە پەیامێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێکی ئاڕاستەی خوێندکاران کرد و ڕایگەیاند، پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانیان دەکەن و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکن لە هەر لایەکەوە بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



لە پەیامێکدا پارێزگاری سلێمانی (دووشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "خوێندکارانی خۆشەویست، هاووڵاتیانی بەڕێز، ئێمە وەک پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانتان دەکەین و دژی هەر توندوتیژیی و بەریەککەوتنێکین لە هەر لایەکەوە بێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەیام و داواکارییەکانی ئێوەمان گەیاندووەتە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەخوازین بەزوترین کات وەڵامی داوا ڕەواکانتان بدرێتەوە." 

 

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "پاراستنی ئارامیی و سەقامگیریی ئەرکی هەموومانەو پارێزەری هەر چالاکیی و ڕێگایەکی مەدەنیانە دەبین کە بە ئاشتیانە گوزارشت لە داخوازییەکان بکات." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەڤیدیۆ؛ کچە خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی بریندار بوو