گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم هەڵوێستى خوێندنى باڵا لەسەر گرژییەکانى بەردەم زانکۆى سلێمانى

2021.11.22 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم هەڵوێستى خوێندنى باڵا لەسەر گرژییەکانى بەردەم زانکۆى سلێمانى

ناس کورد-

وەزیرى خوێدنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، داواى لە پارێزگارى سلێمانى کردووە بە هێمنى مامەڵە لەگەڵ  خۆپیشاندەرى زانکۆى سلێمانى بکرێت و توندوتیژیان بەرانبەر بەکارنەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارام محەمەد لە پەیامێکدا لەبارەى خۆپیشاندان و گرژییەکانى بەردەم زانکۆى سلێمانى جەختیکردەوە، کە تا ئێستا هیچ داواکارییەکى خۆێندکارانى بەدەستنەگەیشتووە و داواى لێکردن یاداشتى بۆ بنوسن.

 

وتیشى چەند جارێک داواى کردووە دەرماڵە بدرێتە خوێندکاران، بەڵام بەهۆکارى جیاجیا دواخراوە.

 

بەشێک لە خوێندکارانى زانکۆى سلێمانى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لەبەردەم زانکۆ گردبوونەوە و رێگریان لە مامۆستایانى زانکۆ کرد بچنە دەوام و دەرگاى زانکۆیان داخست.  

 

ژمارەیەک لە خوێندکارانى ناڕازیی (22  تشرینی دووەمی 2021)  بۆ "ناس کورد" باسیان لەوەکرد، داواى دەرماڵە دەکەن بۆ ئەوەى بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن، لەگەڵ دابینکردنى خزمەتگوزاریی بۆ بەشە ناوخۆییەکان.  

 

پەیامنێرى "ناس کورد" رایگەیاند، بە گازى فرمێسک رێژ هێرشکراوەتە سەر خوێندکارانى خۆپیشاندەر لەبەردەم زانکۆى سلێمانى.  

  

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەى کە کامێراى "ناس کورد" تۆمارى کردوون دەردەکەوێت گرژى لەنێوان خوێندکارانى خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکاندا لەبەردەم زانکۆى سلێمانى دروستبووە و هێزە ئەمنییەکان بەگازى فرمێسک رێژ هەوڵى بڵاوەپێکردنیان دەدەن.