کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ژمارەیەک پارێزەری خۆبەخش، بەبریکاری فەرمانبەرانی هەرێم، لە دادگای فیدراڵی عێراق، سکاڵا دژی دابەشنەکردنی ئەو مووچانەی کە بەغدا ناردویەتی و حکومەتی ھەرێم دابەشی نەکردووە، تۆمار دەکەن. . ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2019، حاکم شێخ لەتیف یاساناس، لە نوسینێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاشکرای کرد سکاڵایەک بە ناوی فەرمانبەرانی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار دەکەن. . حاکم شێخ لەتیف ڕایگەیاندووە، "15 پارێزەر ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بە خۆبەخش و بێ ھیچ کرێیەک، سکاڵاکە لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق تۆمار بکەن، تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەر وەکالەتیان بۆ ئەو پارێزەرانە کردوەتەوە." . حاکم شێخ لەتیف داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە بەنیازن سکاڵا دژی حکومەتی هەرێم تۆمار بکەن، تا ڕۆژی 20ی تەمموز سەردانی دادنوسەکان بکەن وەکالەت بۆ ئەو پارێزەرانە بکەنەوە. . ئاشکراشیکردووە، لە 21ی تەموزدا شاندی پارێزەران بەڕێدەکەون بۆ بەغدا بۆ تۆمارکردنی داواکە. . پێشتر حاکم شێخ لەتیف ئاماژەی بەوەدابوو دادگای فیدڕاڵی عێراق تەنیا سکاڵا لەوکەسانە وەردەگرێت کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە دۆسیەکانەوە هەبێت، ئەوەش وەک ئەو هەوڵانە ژمارەیەک پەرلەمانتار بۆ تۆمارکردنی سکاڵا ئەنجامیاندا. . هاوکات لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، لەسەر هەمان دۆسیە داواکاری گشتی عێراق وەلامی سکاڵایەکی غالب محەمەد پەرلەمانتاری کوردی لە بەغدا دایەوە دۆسیەکەشی ڕەوانەی داواکاری گشتی هەرێم لە هەولیر کرد.