ناس کورد-
بەرێوەبەرایەتى پەروەردەى گشتى سلێمانى رۆژێک کارەکانى رادەگرێت بەهۆى کوتانى فەرمانبەرەکانى بە ڤاکسینى کۆرۆنا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى پەروەردە پێویستە مامۆستایان و کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران و هاوڵاتیان سبەینێ سێشەممە (٢٠٢١/١١/٢٣) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان نەکەن لەبەرئەوەی فەرمانبەرانی دیوان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرن.
بەپێی بڕیارى وەزارەتى پەروەردە، پێویستە فەرمانبەران و مامۆستایان تا کۆتایی ئەم مانگە دۆزى یەکەمى ڤاکسین وەربگرن، ئەگەرنا لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.