ناس کورد-
موقتەدا سەدر رایگەیاند، دەستوەردان لە کاروبارى کۆمسیۆن رەتدەکەنەوە و جەخت لە پاراستنى گیانى کارمەندەکانیان دەکەنەوە و دژى هەر جۆرە فشارێکن کە دەخرێتە سەریان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا (21 تشرینی دووەمی 2021) رایگەیاند، پاک و بێگەردى کارمەندانى کۆمسیۆن و وردیان رادەگەیەنن و سەرکۆنەى هەموو فشارە ئەمنى و سیاسییەکان دەکەن بۆ سەریان.
دەشڵێت "هەندێ کەس دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئاستى گەورترین لیست بۆ پەکخستنى حکومەتى زۆرینە و ئێستا بێزاربوون لەدەرکەوتنى گزنگى ئەو حکومەتە".