گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتى دەرەوە رونکردنەوە لەسەر قسەکانى فوئاد حسێن دەدات لەبارەى ئیسرائیل

2021.11.21 - 21:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دەرەوە رونکردنەوە لەسەر قسەکانى فوئاد حسێن دەدات لەبارەى ئیسرائیل

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى عێراق رایگەیاند، هەڵوێستى عێراق جێگیرە لەبارەى رەتکردنەوەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل و جەخت لە پشتیوانى دۆسیەى فەلەستین دەکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق  (21  تشرینی دووەمی 2021) رایگەیاند، فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوە لە کۆنگرەى مەنامە جەختیکردووەتەوە لەسەر هەڵوێستى نەگۆڕى عێراق لەبارەى مافى گەلى فەلەستین و رەتکردنەوەى پرسی ئاساییکردنەوەى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل.

 

وتیشى ئەوەى لەهەندێ دەزگاى راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە خراوەتەپاڵ دامەزراوەیەکى دیکە بەبێ پشتڕاستکردنەوەى، لەکاتێکدا فوئاد حسێن لەکۆنرگەى مەنامە و چەندین چاوپێکەوتنى تەلەفزیۆنى جەختیکردووەتەوە کە "پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی ناکەنەوە".