ناس کورد-
بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لەبارەی ڕاگرتنی دابەشکردنی ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکان ڕایگەیاند، بەھۆی چاکسازی و پاککردنەوەی تانکییەکان بووە و لەئێستادا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی (یەکشەممە21ی تشرینی دووەمی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، " ڕاگرتنی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بەھۆی کاری نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی تانکییەکانی ئاو بووە و گرفتەکە چارەسەرکراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە و ئاوی گەڕەکەکان بەردراوەتەوە."