ناس کورد-
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای چەمچەماڵ - کەرکوک لە بانی مەقان، شەش کەس لە ئۆتۆمبێلێکدا گیانیان لەدەستدا کە دوو منداڵ و ژنێك و سێ پیاون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ (یەکشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە ڕوداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک بانی لە مەقان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل 6 کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندارە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕووداوەکە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێک لەسەر رێگای چەمچەماڵ ــ کەرکوک لەبانی مەقان ڕوویداوە و تەرمی شەش کەس گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە دوو منداڵ و ژنێك و سێ پیاون و سەرجەمیان لەناو ئۆتۆمبێلکدا بوون."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " شۆفێری بارهەڵگرەکەش بریندارە دوای ڕێکارەکان تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێن."