گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری بەرگریی عێراق: رێگە نادەین پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانان بدرێت

2019.07.07 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری بەرگریی عێراق: رێگە نادەین پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانان بدرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێگە نادات پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانان و  هەر ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە خاکەکەیەوە بدرێت. . ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی تەمموزی 2019، نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی عێراق و جێمس جێڤری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا کۆبوونەوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، شەمەری جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی رێگا نادات خاکەکەی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەکاربهێنرێت و هاوکات رێگا نادات پەلاماری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و دیبلۆماتکارە بیانیەکان لە عێراق بدرێت. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا، ستایشی هێزە عێراقییەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووە، هەروەها جەختی لە رێزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق و بڕیارە سەربازیی و سیاسییەکانی بەغدا کردووەتەوە. . نەجاح شەمەری وەزیری بەرگریی عێراق، دوای چەند مانگێک لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق لە لایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدرا و ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو دەستبەکاربوو. . ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری عێراق لە کاتێکدایە، دوای گرژبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران، دوو جار کاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەکانی نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کراوە، هەروەها باڵیۆزخانەی بەحرەین لە لایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە هێرشی کرایە سەر و ئاڵای ئەو وڵاتەی لەسەر داگیرا.