ناس کورد-
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاکۆ چکۆل کافێ2ی لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕوونکردنەوەی ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی (21ی تشرینی دووەمی 2021)، یەکێکی دیکە لە سەرپێچییەکانی ئاکۆ چکۆل کافێ2 پابەندنەبونییەتی بە رێنماییەکانی گەشتیاری و نەبونی مۆڵەتی کارکردن، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکاتەوە.