گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەشتی خۆڕایی بۆ گێڕانەوەی كۆچبەران

فوئاد حسێن: جوڵەی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی تۆڕی قاچاخییەكانی ڕێگەی هەندەران

2021.11.21 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
فوئاد حسێن: جوڵەی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی تۆڕی قاچاخییەكانی ڕێگەی هەندەران

ناس كورد-
فوئاد حەسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەخت لە جموجوڵی بەپەلە و خێرا كردەوە بۆ ڕاگرتنی تۆڕەكانی قاچاخچێتی ڕێگەی هەندەران و باسی كۆچبەرانی سەرسنوری بێلاڕووس و پۆڵەنداشی كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵی (21ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی ئاشكرای دەكات، لە پەراوێزی دیداری مەنامەی پایتەختی بەحرەین فوئاد خسێنی چاوی بە میگیل برگری، وەزیری كاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا كەوتووە، هەردوولاش جەختیان لە پاڵپشتیكردنی گێڕانەوەی ئارەزوومەندانەی كۆچبەرانی سەر سنوری بێلاڕووس - پۆڵەندا كردووەتەوە.

 

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، هەردوو وەزیر هاوڕابوون لەسەر جوڵەی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی تۆڕەكانی قاچاخچێتی ڕێگای هەندەران.

 

لای خۆشییەوە فوئاد حسێن ڕایگەیاندووە، عێراق گەشتی فڕۆكەی خۆڕایی دابین دەكات بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە.