گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان لەبارەی کارتی نیشتیمانی

2021.11.20 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە بۆ هاووڵاتیان لەبارەی کارتی نیشتیمانی

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە کە دیاردەیەک سەریهەڵداوە و كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌ تر مامەڵەی كارتی‌ نیشیتیمانی‌ ده‌کات، ئەوەش تاوانە و ه‌پیێ‌ یاسا له‌ ڕێی‌ دادگا سزا ده‌درێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی ڕەگەزنامەی سلێمانی: 

ئاگاداری‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه‌چه‌ند جارێك دیارده‌یه‌ك ئاشكرا ده‌بێت كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌ تر مامەڵەی كارتی‌ نیشیتیمانی‌ ده‌کات وه‌ك ئه‌وه‌ی برایه‌ك له‌ هه‌نده‌رانه‌ برایه‌كی‌ لێره‌ مامه‌ڵه‌ی‌ بۆ ده‌كات یان خوشك له‌ جێی خوشك یان كه‌سانێك كه‌ زه‌واجیان كردوه‌ نیشانه‌ی‌ (نقل ) نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر تۆماریان له‌ ماڵی‌ باوكیان .

 

ده‌چی‌ له‌ ماڵی‌ باوكی‌ و ماڵی‌ خۆی‌ دوای زه‌واج مامه‌ڵه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌ تاوانه‌ به‌پیێ‌ یاسا له‌ ڕێی‌ دادگا سزا ده‌درێ چونكه‌ به‌رنامه‌ی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ هێنده سیستەمێکی‌ پێشكه‌وتوه‌ توانای‌ دیاری كردنی‌ ئه‌و جوۆره‌ كه‌سانه‌ی‌ هه‌یه‌ گه‌ر به‌ناوی‌ زانیاری‌ جیاوازه‌وه‌ بكرێت یان له‌ دووشاری‌ جیاواز به‌شدرابێت له‌ سه‌ر ئاستی‌ عێراق. 

 

ڕگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی