ناس کورد-
سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بە گشتاندنێک بەکارهێنانی زاراوەی (باکوری عێراق- شمال العراق) لە ناونیشانی تێزەکانی ماستەر و دکتۆرا و توێژینەوەکاندا قەدەغە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گشتاندنەکە (چوارشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2021) دەرچووە و تیایدا هاتووە، نابێت بەهیچ جۆرێک دەستەواژەی (باکوری عێراق-شمال العراق) یاخود (north of iraq) لە ناونیشانی تێزەکانی ماستەر و دکتۆرادا بەکاربهێنرێت.
باکوری عێراق دەستەواژەیەکە کە ڕژێمی پێشووی عێراق بەکاریدەهێنا بۆ هەرێمی کوردستانی ئێستا، بەڵام تاوەکو ئێستاش هەندێک بەرپرسی ناوخۆیی عێراق یاخود ناوچەیی باکوری عێراق بەکاردهێنن، ئەوەش وەک دان پێدانەنان بە هەرێمی کوردستان.