گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕووداوەکە لە هەرێم ڕوویداوە

ڤیدیۆ؛ چیرۆکی خیانەتی ژنێک لە هاوسەرەکەی کە پلەدارێکی سەربازییە لە هەرێم

2021.11.20 - 18:36
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد- 

بورهان عەلی، سکرتێری یەکێتی پیاوان لە لێدوانێکدا تایبەت بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، لە 10 مانگی ئەمساڵدا شەش پیاو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون کە دووانیان ڕاستەخۆ لەلایەن ژنەکانەوە بووە و چواریشیان بەهاوکاری کەسانی دیکە کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەشڵێت، یەکێکی دیکە لەو حاڵەتانەی ڕووبەڕووی پیاوان دەبێتەوە لەلایەن ژنانەوە، هەڵخەڵەتاندنی پیاوانە و ڕووتکردنەوەیان لە بەردەم کامێرادا و دواتر لە بەرامبەر بڵاونەکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی پیاوەکان داوای پارە دەکەن، بەشێکی زۆریش لەوانەی ئەوەیان بەرامبەر دەکرێت کەسانی پلەدار و سەرمایەدارن. 

 

هاوکات لەبارەی خیانەتکردن، سکرتێری یەکێتی پیاوان دەڵێت، لەپێشوودا تەنها باسی خیانەتی پیاوان دەکرا لە هاوسەرەکانیان، بەڵام ئێستا حاڵەتی خیانەتی ژنانیش لە هاوسەرەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو هەیە. 

 

وتیشی، "یەکێک لە چیرۆکە سەیرەکان، لەماوەی ڕابردوودا کەسێکی پلەداری سەربازی دوای ئەوەی هەست دەکات ژنەکەی خیانەتی لێدەکات، دواتر بەدواداچوون دەکات و هەموو شتەکان ئاشکرا دەبن، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەو کەسە بەهۆی ئەوەی سێ کچی لە ژنەکە هەبوو، لە ژنەکەی خۆش بوو و بە لاپەڕەیەکی سپی دەستیانپێکردەوە، بەڵام بەداخەوە دوای چەند مانگێک جارێکی دیکە ژنەکە دەستیکردبوو بە خیانەت کردن."