گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەولێر؛ ئافرەتێک 32 دەفتەری هاووڵاتیان دەخوات و ’’خۆی دەسوتێنێت’’

2021.11.20 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ ئافرەتێک 32 دەفتەری هاووڵاتیان دەخوات و ’’خۆی دەسوتێنێت’’

ناس کورد- 

لەشاری هەولێر ئافرەتێک پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە و بەڵێنی دامەزراندنی پێداون، بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە سوتاوی لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە و ئەو هاووڵاتیانە دەڵێن، نازانن پارەکەیان چی لێهاتووە و گومانیان لە شێوازی مردنەکەی هەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ژمارەیەک هاووڵاتیی شاری هەولێر (شەممە 20ی تشرینی دووەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، "وەک چەند کاسبکارێکی خەڵکی شاری هەولێر کێشەیەکمان هەیە لەگەل بنەماڵەی کۆچکردوو (س. ق. ی) کە پارەیەکی زۆر بردووین و دواتر لە ڕووداوێکی گوماناویدا گیانی لەدەستداوە." 

 

نوێنەری ئەو کەسانە لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەدا باسی لەوەکرد، "ئەو ئافرەتە لە چەند ڕێکخراوێک کاری دەکرد و لە چەند کەسێکی پلە بەرز نزیکە، بەناوی پێویست بوون بە پارە بۆ کاری خێرخوازی بەهۆی ئەوەی کە هێشتا پارەی بۆ خەرج نەکراوە پارەی لە ئێمە وەرگرتووە و پێی وتین، بۆتان دەگەڕێنمەوە، لە دوایین کاریشیدا هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێری کرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەو ئافرەتە بە سوتاوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، نازانین خۆی سوتاندووە یاخود سوتێنراوە و کەسیشمان نەبینی بڵێت ئێمە کەسوکاری ئەو ئافرەتەین." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "من خۆم زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلارم پێداوە و پارەکەم نازانم چۆن وەربگرمەوە، ئەوەش دەزانین کە ئەو ئافرەتە خەڵکانی دیکەی لە پشتە و بەتەنها نەبووە، هەندێکیش هەبوون کە یەکی پێنج ملیۆن دیناری لێوەرگرتوون بە بەڵێنی دامەزراندن لە ڕێکخراوە بیانییەکان و پێدانی مووچەی 15 وەرەقە." 

 

ئەو کەسانە دەشڵێن، "بەکۆی گشتی زیاتر لە 30 دەفتەر دۆلاری ئێمە لای ئەو ئافرەتە بووە و ئێستاش نازانین چۆن سوتاوە و وردەکاریی چی بووە، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنە ئەمنییەکان دەکەین کە وردەکاریی ئەو پرسە ئاشکرا بکەن."