ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە کوشتی هاوڕێکەی بە چەقۆ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا، 20ی تشرینی دووەمی 2021، دەڵێت، "ئەمڕۆ لە گەڕەکی سێتاقان تۆمەتبارێک بە ناوی (ش. س. ع) کەسێکی بە چەقۆ کوشتبوو".
دەشێت، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کرد، کە نزیک بوون لە دەستگیرکردنی تۆمەتبار، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک کرد."