ناس کورد-
ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش بڕێکی زۆر دۆلار لە یەکێک لە ڕێگا خێراکانی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ڕژاند بە هەڵە، ئەوەش شۆفێر و خەڵکی ئەو ناوچەی توشی شۆک کرد و هەمووان دەستیانکرد بە کۆکردنەوە و دزینی دۆلارەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووداوەکە دوێنێ، 19ی تشرینی دووەمی 2021، لە نزیک ناوچەی سان دیگۆ کە نزیکە لەسەر سنوری مەکسیک ڕوویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو کراوەتەوە.
بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، خەڵکی زۆر دڵخۆش و سەرسوڕماون لە بینینی ئەو هەموو دۆلارە، تەنانەت هەندێکیان پارەکان هەڵدەگرنەوە و بە ئاسماندا فڕێی دەدەن.
بەڵام خۆشی شۆفێر و خەڵکی ئەو ناوچەیە زۆر درێژەی نابێت، چونکە پۆلیس بەخێرایی گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و هەندێک لەو کەسانەشیان دەستگیرکرد کە پارەکەیان کۆکردبووەوە.
دواتر پۆلیس لە ڕوونکردنەوەیەکدا هۆشداری دا بەو کەسانەی پارەکەیان کۆکردووەتەوە و هێشتا نەیانگەڕاندووەتەوە.
'THIS IS LITERALLY INSANE' | A wild scene unfolded in Southern California after two bags of money fell out of an armored truck. More >> https://t.co/rTKNBC7qHQ pic.twitter.com/Z7vgumVIEI
— kcranews (@kcranews) November 19, 2021
کورتیس مارتن لە پۆلیسی کالیفۆڕنیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "ژمارەیەکی زۆر ڤیدیۆ هەن کە خەڵکی پارەکە کۆدەکەنەوە و دەیدزن."