ناس کورد-
ئەبوحسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵای عێراقی هۆشداری دەداتە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لەوەی "یان پێویستە هەمووان لە خێرو بێر و ئاسایش و سەقامگیریدا بن یان هیچ لایەک".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەمیداوی لە کۆبوونەوەی لایەنەکانی "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان" کە جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەبووە وتوویەتی، "پەیاممان بۆ ئەو دەوڵەت و دامودەزگایانەیە کە دۆخی ئێستا دەگوازنەوە و هاوکاری ساختەکاری و دزینی ئیرادەی گەلی عێراق بوون بە هاوکاری لایەنی ناوخۆیی."
دەشڵێت، "پێیان دەڵێین، گرەوکردنتان لەسەر وەلانانی کۆمەڵێکی کارگەر و کار لە گەل بێ ئەنجام دەبێت، هەروەها هەوڵەکانیشتان بۆ نانەوەی فیتنە و ئاگری ناوخۆیی بە کۆششی ژیرەکان لەناو دەچێت."
حەمیداوی باسی لەوەشکردووە، "ئەگەر ئەمە ڕووبدات با دڵنیابن لەوەی کە ئاگرەکانی ئەم شەڕە سەرەتا ئەمریکا و قەوارەی زایۆنیست و سەرانی سعودیە دەسوتێنێت."
رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە لایەنە شیعە ناڕازییەكان لە هەڵبژاردن، لەناو خۆیاندا كەوتوونەتە ناكۆكییەوە، كۆبوونەوەیەكی چاوەڕوانكراویشیان لە ماڵی مالیكی شكستی هێناوە.
ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (16ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی ئەوە دەخاتەڕوو، بەدگومانی و دڵەڕاوكێی زۆر لەنێوان پێكهاتەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" شیعە هەیە، هەندێكیان ترسی ئەوەیان هەیە ئەوانی تر بچنە دانوستانەوە لەگەڵ سەدر و ئەمان پەراوێز بخەن.
سەرچاوەكانی ئەلعەرەب باسیان لەوەكردووە هەندێ لایەنی ناڕازی یەكلایەنە چوونەتە ناو دانوستان لەگەڵ لیستی تر ئەمەش ئەوانی تری دردۆنگ كردووە، بڕیاریش بووە لە ماڵی مالیكی كۆبوونەوەیەك ساز بكەن، بەڵام لەبەر ئەوەی وا لێكنەدرێتەوە مەسەلەی ئەنجامەكان و بانگەشەی تەزویریان تێپەڕاندووە، كۆبوونەوەكە شكستی هێناوە.
زیاتر بخوێنەوە: ڕاپۆرتێک: كورد و سوننە لە گەورەترین قەیران و دڵەڕاوكێدا دەژین لە پاش 2003
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان هەندێك لە لایەنە ناڕازییەكان لەگەڵ گوشاری یاسایین وەك حیكمە و نەسر، هەندێكی تر زیاتر دەڕۆن و داوای بژاردەی كراوە دەكەن وەك گروپە چەكدارەكان، ئەمەش ناجۆرییە لە هەڵوێستەكان.
چاودێران پێیانواوایە دۆخی لایەنە ناڕازییەكان زیاتر ئاڵۆز دەبێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتاییدا لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، لەناو ناڕازییەكانیشدا هەندێ لایەن دۆخی خراپترە وەك هاوپەیمانی فەتح كە كێشەی سەرۆكایەتی بۆ دروستبووە لە نێوان قەیس خەزعەلی و هادی عامری.
پێشتر چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان ناوەڕۆکى ئەو کۆبوونەوەیەى ئاشکراکرد کە لەسەر داواى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجامیدا لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەوە.
بەپێی بەیاننامەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگى (19 تشرينى دووەمى 2021)، لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر بوونى "بەڵگە" لەبارەى کێشەى گەورە لەهەڵبژاردنى پێشوەختەدا، ئەوەش لەدوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ جینین بلاسخارت نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان خراوەتەڕوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێشەى هونەرى و یاسایی کراوە لەهەژمارکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن.
چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیکردووەتەوە لەسەر گرتنەبەرى رێکاریی یاسایی و تانەدان لە ئەنجامەکان و سوربوون لەسەر سەقامگیریی پڕۆسەى سیاسی و دیموکراسیەت لە عێراق و پابەندبوون بە یاسا و دەستور.