ناس کورد-
کتێبی "سلطان هاشم"ی وەزیری بەرگریی عێراقی سەردەم سەدام حسێن لە پێشانگای کتێبی سلێمانی قەدەغەکرا، دەقی چاوپێکەوتنی عەلی سەعدییە لەگەڵ ناوبراو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2021، سێیهمین پێشانگای نێودهوڵهتی بۆ كتێب له سلێمانی كرایهوه و زیاتر له 200 ناوهندی چاپ و بڵاوكردنهوه له 13 وڵاتهوه بهشدارییان تێدا كردووه، زیاتر له دوو ملیۆن كتێبیش ھێنراوهته پێشانگهكه.
پێشتر محەمەد نوریی ڕۆژنامەنوس لە پۆستێکیدا وتی، "ئەو كتێبەی نكوڵی ئەنفال دەكات ،لەپێشانگای كتێبیش دەفرۆشرێت".
بەپێی پۆستێکی محەمەد نوری، سوڵتان هاشم لە کتێبەکەدا دەڵێت کە "ئەنفال هاوڵاتی ئاسایی نەگرتەوە
و ناتوانم بیسەلمێنم كە چەكی كیماوی بەكارهاتوە."
دەشڵێت، "ئەو شوێنانەی ئەنفال روویدا خەڵك تێیدا نەدەژیا، لەدوای 1979 ئەو ناوچانە بەتایبەت لەنێوان دوكان و سلێمانی هاوڵاتی ئاسایی تێیدا نەدەژیا ئەوەی لێبوو هێزەكانی پێشمەرگە بوون كە بەهاوكاری ئێران كاریان دەكرد،بۆیە ئەنفال هاوڵاتی ئاسایی نەگرتەوە."
باسی لەوەشکردووە، "هەر جۆرە چەكێك بەكارهاتوەبێت بۆ شكاندنی پێشمەرگە بووە، تا ئێستا ناتوانم هەم بیسەلمێنم وهەمیش رەتی بكەمەوە كە چەكی كیماوی بەكارهاتوە."