گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەتح لەناوخۆدا دابەش بووە

ئەلعەرەب: ناڕازییەكانی شیعە پەرتەوازەییان تێدەكەوێت

2021.11.20 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: ناڕازییەكانی شیعە پەرتەوازەییان تێدەكەوێت

ناس كورد_
رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە لایەنە شیعە ناڕازییەكان لە هەڵبژاردن، لەناو خۆیاندا كەوتوونەتە ناكۆكییەوە، كۆبوونەوەیەكی چاوەڕوانكراویشیان لە ماڵی مالیكی شكستی هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (16ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی ئەوە دەخاتەڕوو، بەدگومانی و دڵەڕاوكێی زۆر لەنێوان پێكهاتەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" شیعە هەیە، هەندێكیان ترسی ئەوەیان هەیە ئەوانی تر بچنە دانوستانەوە لەگەڵ سەدر و ئەمان پەراوێز بخەن.

 

سەرچاوەكانی ئەلعەرەب باسیان لەوەكردووە هەندێ لایەنی ناڕازی یەكلایەنە چوونەتە ناو دانوستان لەگەڵ لیستی تر ئەمەش ئەوانی تری دردۆنگ كردووە، بڕیاریش بووە لە ماڵی مالیكی كۆبوونەوەیەك ساز بكەن، بەڵام لەبەر ئەوەی وا لێكنەدرێتەوە مەسەلەی ئەنجامەكان و بانگەشەی تەزویریان تێپەڕاندووە، كۆبوونەوەكە شكستی هێناوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: ڕاپۆرتێک: كورد و سوننە لە گەورەترین قەیران و دڵەڕاوكێدا دەژین لە پاش 2003

 

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان هەندێك لە لایەنە ناڕازییەكان لەگەڵ گوشاری یاسایین وەك حیكمە و نەسر، هەندێكی تر زیاتر دەڕۆن و داوای بژاردەی كراوە دەكەن وەك گروپە چەكدارەكان، ئەمەش ناجۆرییە لە هەڵوێستەكان.

 

چاودێران پێیانواوایە دۆخی لایەنە ناڕازییەكان زیاتر ئاڵۆز دەبێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتاییدا لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە، لەناو ناڕازییەكانیشدا هەندێ لایەن دۆخی خراپترە وەك هاوپەیمانی فەتح كە كێشەی سەرۆكایەتی بۆ دروستبووە لە نێوان قەیس خەزعەلی و هادی عامری.

 

پێشتر چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان ناوەڕۆکى ئەو کۆبوونەوەیەى ئاشکراکرد کە لەسەر داواى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجامیدا لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەوە.

 

بەپێی بەیاننامەیەکى چوارچێوەى هەماهەنگى (19 تشرينى دووەمى 2021)، لەکۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر بوونى "بەڵگە" لەبارەى کێشەى گەورە لەهەڵبژاردنى پێشوەختەدا، ئەوەش لەدوایین کۆبوونەوەیان لەگەڵ جینین بلاسخارت نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان خراوەتەڕوو.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێشەى هونەرى و یاسایی کراوە لەهەژمارکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن.

 

چوارچێوەى هەماهەنگى جەختیکردووەتەوە لەسەر گرتنەبەرى رێکاریی یاسایی و تانەدان لە ئەنجامەکان و سوربوون لەسەر سەقامگیریی پڕۆسەى سیاسی و دیموکراسیەت لە عێراق و پابەندبوون بە یاسا و دەستور.