ناس كورد-
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە، كورد و سوننە لە كێشمەكێشە ناوخۆییەكانی شیعەدا دۆش داماون و ناتوانن پاڵپشتی لە هیچ جەمسەرێك بكەن و دڵنیانین لەوەشی تاكەی دەتوانن تەماشاكەر بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە (20ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی باس لەوە دەكات، هێزە كوردییەكان و سوننەكان دەستپێشخەرییەكەی عەمار حەكیمیان ڕەتكردەوە بۆ بازدان بەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، بەڵام ناشتوانن لەگەڵ بانگهێشتەكانی سەدردا بچن بۆ دروستكردنی حكومەتی زۆرینە چونكە بەر دیواری پەكخستنی شیعە ناڕازییەكان دەكەوێت و كورد و سوننەش دەخاتە پەراوێزی زیاترەوە.
ڕاپۆرتەكە دەڵێت، كورد و سوننە لە گەورەترین قەیرانی پاش 2003دا دەژین چونكە ناتوانن تاسەر لەسەر ئەو گردە بمێننەوە لەسەری وەستاون، لەهەمان كاتیشدا هیچ گرەنتییەكیان نییە بۆ ئەوەی دابەزن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پەرلەمانتارانی پێشوو، مشعان جبوری و فایەق شێخ عەلی، لایەنی كوردی لەلایەن ئێرانەوە هۆشداری پێدراوە كە لایەكی شیعە بەسەر لاكەیتردا سەرنەخات و ئەگەر ئەوە بكات تاران وا لێكی دەداتەوە دژ بە ئاسایشی نیشتمانی ئێران وەستاونەتەوە.