ناس کورد-
ئاڵا تاڵەبانی، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ موقتەدا سەدر دەڵێت، قوتابخانەی شەهید سەدر هی ئێمەشە و جەخت لەوە دەکاتەوە چواردەورەکەی بەهەڵەیدا دەبەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاڵا تاڵەبانی لە تویتێکدا (20ی تشرینی دووەمی 2021) دەڵێت، "شەهید سەدر قوتابخانەی ئێمە هەموومانە و ڕێبازەکەشی بۆ ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆردارییە لەپێناو عێراق و گەلەکەی."
ئاڵا تاڵەبانی بانگی موقتەدا سەدر دەکات و دەڵێت، "وا دیارە ئەوەی لە چواردەورتن ڕاستییەکان وەک خۆی ناگەیەنن بە بەڕێزتان، ڕۆڵەکانی گەلی عێراق لەپێشترن بۆئەوەى شایەتی بدەن لە بێگەردی هەڵبژاردنەکان، هەڵبژاردنەکان پاک و بێگەرد نەبوون، ستەمێکی زۆری تێدا کراوە."
ئاڵا تاڵەبانی کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بوو، لەسەر لیستی هاوپەیمانی کاندید بوو لە کەرکوک، بەڵام دواتر یەکێتی خۆی لێ بێبەری کرد و پشتگیری نەکرد، بەوشێوەیە لە هەڵبژاردەکانیش دەرنەچوو.