ناس کورد-
توێژینەوەیەکى ئەمەریکى ئاشکرایکرد، یەکەم حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا فرۆشیارێکى بازاڕى وهانى چین بووە، نەک ژمێریارێکى پەیوەست بە تاقیگەیەکەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مايكل وروبى سەرۆکى بەشى ژینگە و بایۆلۆجى لە زانکۆى ئەریزۆنا لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤارى "ساینس" بڵاوکراوەتەوە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ژمێریارەى کە دەوترا یەکەم توشبووى کۆرۆنا بووە وتویەتى نیشانەکانى نەخۆشییەکەى لە 16 ى کانونى یەکەم لەسەر دەرکەوتووە.
بەپێی توێژینەوەکە، فرۆشیارێکى ماسی یەکەم توشبووى کۆرۆنا بووە کە لە 11 ى کانونى یەکەم نیشانەکانى لەسەر دەرکەوتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆربەى حاڵەتەکانى دیکەى توشبوون لەو کاتەدا پەیوەست بوون بەو بازاڕەوە.