گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەرپرسێکی پارتی: کوا کۆمار هەیە تا ببینە سەرۆکی 

2021.11.19 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی پارتی: کوا کۆمار هەیە تا ببینە سەرۆکی 

ناس کورد-

بەنگین ڕێکانی وەزیری پێشووی پارتی لە کابینەی عەبدولمەهدی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە لە بەغدا بە تەنزەوە رایگەیاند “کوا کۆماری عێراق هەیە تا ببینە سەرۆکی”، لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت ئەو پۆستە مافى حزبەکەیەتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ڕێکانی ئەم قسەیەی لە میانەی پرۆگرامی "لعبة الكراسي" دا کرد (19 تشرینی دووەمی 2021) کە ناس کورد بینیویەتی و ئەوەش کاتێک پێشکەشکار لێی پرسی “سەرۆکایەتی کۆمار لە چوارچێوەی ئاواتەکانتدا نییە؟” ئەویش وتی “ کوا کۆمار هەیە تا ئاواتی بۆ بخوازین، هەرکات بوو ئەوە قسەیەکی ترە”.

 

سەرۆکایەتی کۆمار مافی پارتییە شتی تر هەیە دەکرێت بەوە قەرەبووی یەکێتی بکرێتەوە. سەرۆکایەتی کۆمار هی زۆرینەیە.

 

پێشتر نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران ئاشکرایکرد، پارتى داواى لەیەکێتى کردووە دانانى کاندید بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار كۆدەنگی و هاوڕایی پارتی و هێزە سیاسییەكانیشی لەسەر بێت.  

 

نازم دەباغ  (19 تشرينى دووەمى 2021) بۆ میدیاى یەکێتى وتى "پشكی كورد لە پۆستە باڵاكانی عێراق بریتیە لە پۆستی سەرۆككۆمار كە بۆ كورد یەكلا بووەتەوە و لە ناو كوردیشدا پشكی یەكێتی یە".  

  

وتیشى "پارتی داوای لە یەكێتی كردووە كە لە دانانی كەسێك بۆ ئەو پۆستە لەلایەن یەكێتی یەوە وا باشترە كە كۆدەنگی و هاوڕایی پارتی و هێزە سیاسییەكانیشی لەسەر بێت بەو پێیەی كە ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆككۆمار نوێنەرایەتی گەلی كورد دەكات و لەدەرەوەش نوێنەرایەتی هەموو عیراق دەكات".  

  

 بەوتەى دەباغ، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش تاڕادەیەكی زۆر ئێران ناڕازی بوو لەو ئەنجامانە چونكە بەدڵی ئێران نەبوون، "بەڵام ئەمە بەومانایە نایەت ئێران ڕۆڵی لە پرۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت بەڵكو ئێران دەیەوێت لایەنە سیاسییەكان بە گفتوگۆو لێكتێگەیشتن ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن".  

  

دەشڵێت "لە ئێستادا شیعەكان بوونەتە پێنج بەرەی جیاواز چواربەرەیان لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئێرانن و بەرەیەكی دیكەیان كە موقتەدا سەدر ڕێبەری دەكات لەگەڵ ئەو چوارلایەنەی دیكەی شیعەكان نییە، بەشێوەیەكی گشتی دەبێت ڕۆڵ و پێگەی وڵاتانی دەوروبەریش لەبەرچاو بگیرێت بەتایبەت ئێران و ئەمریكا و توركیا، چونكە هەموو ئەو وڵاتانە بە گوێرەی بەرژەوەندییەكانی خۆیان لە عێراق كاریگەرییان لەسەر پێكهینان و دەستبەكار بوونی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەبێت".