ناس کورد-
مەسرور بارزانى رایگەیاند، هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو حه‌شدى شەعبى له یاسا ده‌رچوو نین و ده‌بێت میلیشیاكان چه‌كه‌كانیان دابنێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو وتانەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم (19 تشرينى دووەمى 2021) لەمیانەى بەشداریکردنى هات لە له دایه‌لۆگی مه‌نامه 2021 له پایته‌ختی به‌حره‌ین.
مەسرور بارزانى وتى "حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوه‌یه‌كی یه‌كانگیر نییه، به‌ڵام هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو حه‌شد له یاسا ده‌رچوو نین، نابێت چه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه سیاسییه‌كان به‌كاربهێنرێت و ده‌بێت میلیشیاكان چه‌كه‌كانیان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵات دابنێن".
سه‌باره‌ت به پرسی كۆچ، مه‌سرور بارزانی وتى "كۆچكردن دیارده‌یه‌كی جیهانییه و له هه‌موو شوێنێك هه‌یه، به‌ڵام تۆڕی شاره‌زا مه‌رامی سیاسی، بارزگانیان به هاووڵاتیانی ئێمه كرد".
دەشڵێت "نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاووڵاتیان وه‌ك چه‌ك به‌كاربهێنرێن".