ناس کورد-
وەزیرى دەرەوەى عێراق پێشبینیدەکات دۆخى ئێستاى عێراق چارەسەر بکرێت لەرێگەى پێکهێنانى کابینەیەک بەپێی کورسی لایەنەکان و دانانى سەرۆک وەزیرانێکى تەوافوقى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فوئاد حسێن (19 تشرينى دووەمى 2021) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتى "ئێستا له ناو لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان دوو بۆچوون درووست بووه، یه‌كیان باس له درووستكردنی حكومه‌تی ته‌وافقی و یه‌كیان باس له حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات. بۆچوونی هه‌ردوولا درووسته".
وتیشى "پێشبینی من ئه‌وه‌یه له كۆتاییدا ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر. سه‌رۆك وه‌زیرانى ته‌وافقی له نێوان ماڵی شیعه‌دا، دواتر كابینه‌كه به گوێره‌ی كورسییه‌كان بێت".
بەوتەى فوئاد حسێن، هه‌نگاو به هه‌نگاو عێراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و وڵاتانی دراوسێ كه‌متر ده‌بێت. ئێستا كێشه درووست بووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌رباز بێت، عێراق به‌ره‌و ره‌وشێكی دیكه ده‌ڕوات.