ناس کورد-
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەى ئەنجامەکانى دوو وێستگەى دەنگدان لەپارێزگاى بابل، بەهۆى دانەخستنى وێستگەکان لەکاتى دیاریکراوى خۆى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەنجومەنى دادوەرى لە نوسراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە لەسەر بنەماى ئەو بڕیارە کۆمسیۆن ئەنجامى هەڵبژاردن لەو بنکەیە بگۆڕێت.
هاوکات پێگەکانى نزیک لە رەوتى حیکمە بڵاویانکردەوە، بەپێی ئەو بڕیارە سادق مەدلول کاندیدى رەوتەکە سەرکەوتنى بەدەستهێناوە و کورسییەک بۆ حیکمە زیادبووە.