گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج بەرە

داوایەکى پارتى لەیەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمار ئاشکراکرا

2021.11.19 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکى پارتى لەیەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمار ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران ئاشکرایکرد، پارتى داواى لەیەکێتى کردووە دانانى کاندید بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار كۆدەنگی و هاوڕایی پارتی و هێزە سیاسییەكانیشی لەسەر بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم دەباغ  (19 تشرينى دووەمى 2021) بۆ میدیاى یەکێتى وتى "پشكی كورد لە پۆستە باڵاكانی عێراق بریتیە لە پۆستی سەرۆككۆمار كە بۆ كورد یەكلا بووەتەوە و لە ناو كوردیشدا پشكی یەكێتی یە".

 

وتیشى "پارتی داوای لە یەكێتی كردووە كە لە دانانی كەسێك بۆ ئەو پۆستە لەلایەن یەكێتی یەوە وا باشترە كە كۆدەنگی و هاوڕایی پارتی و هێزە سیاسییەكانیشی لەسەر بێت بەو پێیەی كە ئەو كەسەی دەبێتە سەرۆككۆمار نوێنەرایەتی گەلی كورد دەكات و لەدەرەوەش نوێنەرایەتی هەموو عیراق دەكات".

 

 بەوتەى دەباغ، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش تاڕادەیەكی زۆر ئێران ناڕازی بوو لەو ئەنجامانە چونكە بەدڵی ئێران نەبوون، "بەڵام ئەمە بەومانایە نایەت ئێران ڕۆڵی لە پرۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت بەڵكو ئێران دەیەوێت لایەنە سیاسییەكان بە گفتوگۆو لێكتێگەیشتن ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن".

 

دەشڵێت "لە ئێستادا شیعەكان بوونەتە پێنج بەرەی جیاواز چواربەرەیان لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی ئێرانن و بەرەیەكی دیكەیان كە موقتەدا سەدر ڕێبەری دەكات لەگەڵ ئەو چوارلایەنەی دیكەی شیعەكان نییە، بەشێوەیەكی گشتی دەبێت ڕۆڵ و پێگەی وڵاتانی دەوروبەریش لەبەرچاو بگیرێت بەتایبەت ئێران و ئەمریكا و توركیا، چونكە هەموو ئەو وڵاتانە بە گوێرەی بەرژەوەندییەكانی خۆیان لە عێراق كاریگەرییان لەسەر پێكهینان و دەستبەكار بوونی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەبێت".

 

پێشتر پەرلەمانتارێکى پێشووى پارتى رایگەیاندبوو، ئەگەرى گۆڕانکاریی پۆستى سەرۆک کۆمار لەقۆناغى ئێستادا لەئارادایە بەتایبەت کە لەدواى کۆچى دوایی جەلال تاڵەبانی یەوە بۆچونەکان لەبارەى پۆستەکەوە گۆڕاون.  

  

موحسین سەعدون (17ی تشرینی دووەمی 2021) لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، پێشتر رێککەوتن هەبووە لەنێوان پارتى و یەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمار، بەڵام دواى کۆچى دوایی تاڵەبانى بۆچونەکان گۆڕاون لەبارەى پۆستەکە و ئەگەر هەیە لەم قۆناغەشدا بگۆڕدرێت.  

  

وتیشى "پێکهێنانى حکومەت لانى کەم پێویستە بە رێککەوتنى نێوان شیعەکان هەیە، لەبەرئەوەى پڕۆسەى سیاسی پێویستى بە پەیوەندى باشى سەرجەم لایەنەکان و پشتبەستن بەدەستور و باوەڕبوون هەیە بەچارەسەرى سەرجەم کێشەکان".  

  

 سەعدون لەبارەى گۆڕانکاریی لە ئەنجامى بەشێک لە وێستگەکان باسى لەوەکرد، کە باسکردن لەهەندێ گۆڕانکاریی لەئەنجامەکان نیگەرانى کردوون، لەکاتێکدا هەفتەیەک لەمەوبەر دەوترا هیچ کێشەیەک رووینەداوە لەو وێستگانە.